محه‌ممه‌د عه‌بدوڵاهی، به‌ندكراوی سیاسی كورد له‌گه‌ڵ ٥ كه‌سی دیكه له زیندانی ورمێ به‌یانیی ئه‌مڕۆ دووشەممە بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدامەکانیان بۆ ژووری ئینفرادی گواسترانه‌وه.
گواستنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ندكراوه سیاسییه له حاڵێكدایه كه ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش سه‌باره‌ت به ناعادڵانه‌بوونی حوكمه‌كه‌ی و شێوه‌ی پێڕاگه‌یشتن به په‌روه‌نده‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕی و مانی له خواردن گرت؛ ئەو دوای ٣٢ ڕۆژ مانگرتن لە خواردن بە به‌ڵێنیی ئه‌وه‌ی كاربه‌ده‌ستان پێداچوونه‌وه به په‌روه‌نده‌كه‌یدا ده‌كه‌ن كۆتایی به مانگرتن هێنا.
ئەم زیندانییە سیاسییە ڕۆژی ٩ی جۆزەردان هاوكات لەگەڵ ڕاگەیاندنی مانگرتنی بێ سنوور لە خواردن بۆ ناڕەزایەتی بە سەپاندنی حوكمی نادادوەرانەی ئێعدام بە سەری‌داو شێوەی خراپی پێڕاگەیشتنی كاربەدەستان بە بارودۆخی پەروەندەكەی، نامەیەكی سەرئاوەڵای ڕوو بە سەرۆكی دەزگای قەزایی نووسیوەو دەقی ئەم نامەیەشی بۆ ئەحمەد شەهید ڕاپۆرتنێری تایبەتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران ناردوە. ناوبراو لەم نامەیەدا داوای بەڕێوەچوونی كۆبوونەوەیەكی عادڵانەی دادگای بۆخۆی كردوە.
محەممەد عەبدوڵڵاهی تەمەن ٣٥ ساڵ، خێزاندارو خەڵكی شاری بۆكان بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا لە ڕێگەی ئەندامەتی لە یەكێك لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەكانی كوردستان، لە لایەن لقی ١ی دادگای ئینقلاب لە شاری مەهاباد دادگایی كرا و حوكمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.
برایەكی دیكەی محەممەد عەبدوڵڵاهی بە ناوی محەممەدئەمینیش لە پاییزی ساڵی ١٣٨٤ دەستبەسەر كرا و پاش ١٥ مانگ بێ چارەنووسی، لە دادگای ئینقلاب هەر لە شاری مەهاباد بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا لە ڕێگەی هاوكاری كردنی چەكدارانە لەگەڵ یەكێك لە حیزبەكانی دژبەری كۆماری ئیسلامی‌و هەروەها پڕ‌و پاگەندە بەدژی ڕێژیم، دادگایی كرا و حوكمی ١٨ ساڵ زیندان و دوور خرانەوە بۆ زیندانی “تەبەس″ی بەسەردا سەپێندرا.