ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران سزای ٢ ساڵ زیندانیی به‌سه‌ر کچە خوێندكارێكی كورد له شاری مه‌ریواندا سه‌پاند.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان و کورد سۆما بازرگان ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ له لایه‌ن دادگای ڕێژیم له شاری مه‌ریوان به تۆمه‌تی ئه‌ندامەتی لە یه‌كێك له حیزبه کوردییە دژبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی به ٢ ساڵ زیندان مه‌حكوم كراوە.
سۆما بازرگان خوێندكاری كاردانی حیسابداریی زانكۆی په‌یام نووری شاری مه‌ریوان و یه‌كێك له چالاکانی مافی مرۆڤی ئه‌م شاره‌یه.