گرووپی هه‌ڵپه‌ڕكێی نیشتمانی لە بانه بۆ بەشداری لە فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی كۆرۆواسی بانگ کراوە، بەڵام کاربەدەستانی پێوەندیداری شاری بانە کۆسپیان بۆ دروست دەکەن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، گرووپی هونه‌ریی نیشتمانی شاری بانه كه له ژێر چاودێریی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی ئه‌م شاره‌دا چالاكی ده‌كا، بۆ به‌شداری له فێستیڤاڵی “فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كانی جیهان” له كۆرۆواسی هاوکاری ناکرێ.
یەکێک لە ئەندامانی گرووپی هه‌ڵپه‌ڕكێی نیشتمان دەڵێ پێیان ڕاگه‌یاندون كه ئه‌گه‌ر لە سەرەوە بوودجه و تێچووی ئه‌م سه‌فه‌ره نه‌ده‌ن، ئەوان ناتوانن به‌شداریی ئه‌م فێستیڤاڵه بكه‌ن.
چواره‌مین فێستیڤاڵی “فه‌رهه‌نكی نه‌ته‌وه‌كانی جیهان” بڕیارە لە ڕۆژانی ١٣ تا ٢٠ خه‌رمانانی ئه‌مساڵ له وڵاتی كۆرۆواسی به‌ڕێوه‌بچێ.
گرووپی هه‌ڵپه‌ڕكێی نیشتمان یه‌كێك له‌م گرووپانه‌یه كه بۆ بەشداری لەم فێستیڤاڵه بانگهێشت كراون.