سه‌رۆكی ڕێكخراوی سه‌بت وئه‌حواڵی ئێران ده‌ڵێ، ڕێژه‌ی ته‌ڵاق له ماوه‌ی ٤ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ له‌چاو ساڵی ڕابردوو زیاتر لە سه‌دی ٢ به‌رزبۆته‌وه و ئاماری پێكه‌وەنانی ژیانی هاوبه‌شیش هەر به‌م ڕێژه‌یه لە کەمی داوە. کرماشان لە ئاستی ئێران‌دا زۆرترین ئاماری ته‌لاقی هەیە.
حه‌مید دره‌خشان نیا، ڕۆژی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه له ماوه‌ی ٤ مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ ٥٥ هه‌زار و ٧١٨ بابه‌ت ته‌ڵاق تۆمار كراوه كه له چاو ساڵی پێشوو و هه‌مان ٤ مانگدا سه‌دی ٢/٢ چۆتە سەرێ.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ له‌م ماوه‌یه‌دا له به‌رامبه‌ر هه‌ر چوار حاڵەتی پێكه‌وەنانی ژیانی هاوبه‌ش، جیابوونه‌وه‌یه‌ك بووه و نێونجیی ماوه‌ی پێكه‌وه ژیانی هاوبه‌شیان ٨ ساڵ و ٢ مانگ بووە.
به قسه‌ی دره‌خشان نیا، سه‌دی ٤٨ی ته‌ڵاقه‌كان له ماوه‌ی ٥ ساڵی سه‌ره‌تای ژیاندا ڕوویان داوە و سه‌دی ١٢ی ئەون ژن و مێردانە كه‌متر له ساڵێك پێكه‌وه بوون.
ناوبراو بێ ئه‌وه‌ی كه ئاماژه به ورده‌كارییه‌كان بكا ڕایگه‌یاند له پارێزگای كرماشان زۆرترین ئامار و له پارێزگای سیستان به‌لووچستان كه‌متر ئاماری ته‌ڵاق تۆمار كراوه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاماره له حاڵێكدایه كه عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌حزوون، به‌ڕێوه‌به‌ری زانیاری و ئاماری حه‌شیمه‌تی ڕێكخراوی سه‌بت و ئه‌حواڵ، ڕۆژی سێشه‌ممه حه‌وتووی ڕابردوو ڕایگه‌یاندبوو كه له‌مه‌و به‌دوا ئاماری ته‌ڵاق له ئێران بڵاو ناكه‌ینه‌وه.
كۆمه‌ڵێك له پسپۆڕان و نوێنه‌رانی مه‌جلیس به بڵاونه‌كردنه‌وه‌ی‌ئاماری ته‌ڵاق ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیبوو.
به شێوه‌ی ڕه‌سمی دەگوترێ کە بێكاری، لێك تێنه‌گه‌یشتن، ده‌ستێوه‌ردانی بنه‌ماڵه‌كان، دانانی پێشمه‌رج له كاتی ماره‌كردن و ئیعتیاد له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی ته‌ڵاق له ئێرانن