عه‌لی حه‌ننه‌تی وه‌زیری فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامی له ڕۆژنامه‌ی شه‌رقدا بۆ جارێكی دیكه باسی له لادانی خەڵک لە قانوونی به‌كارنه‌هێنانی ماهواره كرد و گوتی ده‌بێ پێداچوونەوە بەم قانوونه‌دا بكه‌ین تا ئه‌و كه‌سانه‌ی ماهواره به‌كار دێنن، له خۆڕا تاوانبار نه‌بن.
جه‌ننه‌تی پێشتریش گوتبووی به‌كارهێنانی ماهواره به‌گشتی ناقانوونییه به‌ڵام زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئێران به‌كاری دێنێ و له ڕاستیدا لانیكه‌م سه‌دی ٧٠ خه‌ڵك ئێستا ماهواره‌ی هه‌یه و ئەوەش پێچه‌وانه‌ی قانوونه. به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی كورتدا پاش پێداگریی وه‌زیری ئیرشاد له‌سه‌ر پێویستیی ریفۆرم لەم قانوونه، ئه‌مجاره‌یان ڕێوڕه‌سمی شکاندن و لەنێوبردنی١٠٠ هه‌زار ده‌زگای ماهواره بوو بە سه‌ردێری هه‌واڵه‌كانی ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی. له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا، سه‌رۆكی ڕێكخراوه‌ی به‌سیجی موسته‌زعه‌فین كه له نێو ئه‌و بنه‌ماڵانه‌ی له‌سه‌ر داوای خۆیان ماهواره‌كانیان ته‌حویل هێزی ئینتزامی دابوو گوتی ماهواره یه‌كێك له هۆكاره‌كانی لێكترازانی ژیانی هابه‌شه.
قانوونی قه‌ده‌غه‌كرانی به‌كارهێنانی ماهواره بۆ یه‌كه‌م جار ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٧٣ له سه‌رده‌می سه‌رۆكایه‌تیی عه‌لی ئه‌كبه‌ر ناتق نووری لە مه‌جلیسدا په‌سند كرا و پاش ته‌ئیدكرانی شورای نیگابان جێبه‌جێ كرا.
له سه‌ره‌تای قه‌ده‌غه‌كرانی ماهوارەڕا تا ئێستا چاره‌گه سه‌ده‌یه‌ك تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام ڕاپۆرتی ناوه‌ندی توێژینه‌وه‌ی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی سه‌باره‌ت به ناكارامه‌بوونی ئه‌م قانوونه نیشانه‌ی ئه‌م ڕاستیه‌یه كه نە سزای نه‌غدی، نە زیندان و سەپاندنی حوكمی قورسی قه‌زایی و له لایه‌كی دیكه و هاندان و پێدانی پاداش بۆ ئه‌م كه‌سانه‌ی كه ماهواره‌كانیان ته‌حویل ده‌ده‌ن نه‌یانتوانیوه پێش به‌مه‌یل و هۆگریی خه‌ڵك به ماهواره بگرن.