ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه هێزه ئه‌منییه‌تی‌یه سه‌رکوتکه‌ره‌کانی رێژیم له شاره‌کانی ساینقه‌ڵاو تیکاب له ناوچه‌ی هه‌وشار فشاریان خستۆته سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که و داوای هاوکاری و پشتگیریی له رێژیمیان لێ ده‌که‌ن.
به پێی ئه‌و هه‌واڵ و زانیارییانه‌ی له‌م پێوه‌ندییه‌دا به ناوه‌ندی هه‌واڵی “کوردستان و کورد” گه‌یشتوون، ماوه‌ی چه‌ند رۆژێکه به شێوه‌یه‌کی رێکخراو و سیستماتیک هێزێکی تایبه‌ت و تێکه‌ڵاو له ئیتلاعات، سپا و به‌سیجی رێژیم له شاره‌کانی ساینقه‌ڵا و تیکاب به هه‌ڕه‌شه‌کردن له خه‌ڵکی ناوچه‌که، داوایان لێ ده‌که‌ن که هاوکارییان بکه‌ن و پشتیوانی خۆیان بۆ “نیزام” ده‌رببڕن.
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا هه‌واڵمان پێ گه‌یشتووه که دوێنێ ١٧ی گه‌ڵاوێژ، هێزێکی ده‌یان که‌سی پێکهاتوو له ئیتلاعات و سپا و به‌سیجی شاری تیکاب به شه‌ش پیکابه‌وه هێرشیان کردۆته سه‌ر ئاوایی “کۆسه‌پیری”ی سه‌ر به‌م شاره و به‌شێوه‌یه‌کی دڕندانه، وێڕای بێرێزی کردن به خه‌ڵکی ئاوایی و هه‌ڕه‌شه لێ‌کردنیان، ماهواره‌ی نه‌وه‌د له‌سه‌ی ماڵانی ئه‌م ئاواییه‌یان کۆکرده‌وه.
شایه‌تحاڵێکی ئه‌م رووداوه به “کوردستان و کورد”ی راگه‌یاند که ئه‌م هێزه‌ی رێژیم به بێ ئه‌وه‌ی رێز بۆ خه‌ڵک دابنێن و بۆ چوونه ماڵان پرس به خاوه‌ن ماڵ بکه‌ن، به شێوازێکی زۆر ناشیرین خۆیان به‌ماڵاندا ده‌کرد و ماهواره‌کانیان کۆده‌کرده‌وه. شایه‌تحاڵه‌که ده‌ڵێ: هه‌ڕه‌شه‌یان لێ کراوه که به هیچ شێوه‌یه‌ک نابێ له ماهواره که‌ڵک وه‌رگرن و چاو له کاناڵه خارجییه‌کان بکه‌ن.
هه‌ر له پێوه‌ندی له گه‌ڵ گوشاری هێزه ئه‌منییه‌تییه‌کانی رێژیم بۆ سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌ی هه‌وشار، له شاری ساینقه‌ڵاوه هه‌واڵمان پێ گە‌یشتووه که‌هه‌ر دوێنێ ١٧ی گه‌لاوێژ هاوکات له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌کانی رێژیم بۆ سه‌ر ئاوایی “کۆسه‌پیری”، چه‌ند کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌منییه‌تی رێژیم که بریتی بوو له‌فه‌رماندار، حوسێن عه‌بباسی و به‌خشدار، مه‌جید عه‌بدی له شاری ساینقه‌ڵا چوونه‌ته ئاوایی “مه‌مه‌ر” و له مزگه‌وتی ئه‌م ئاواییه کۆبوونه‌وه‌یان بۆ خه‌ڵک کردوه و داوایان لێ کردوون که هاوکاریی رێژیم بکه‌ن.