شاخەوانانی کورد بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە کوشتاری کۆڵبەرانی کورد چوونە سەر لوتکەی دەماوەند.
تیمی شاخەوانیی سامڕەند لە شاری نەغەدە توانی لوتکەی کێوی دەماوەند، بەرزترین لوتکەی ئێران بە بە بەرزایی ۵٦۷٠ میتر ببڕێ. شاخەوانانی سامڕەندی نەغەدە ئەم هەنگاوەیان هاوکات بە دوو مەبەستی پشتیوانی لە بڵاوکراوەی “جامیعەی کوردستان” و دەربڕینی ناڕەزایەتی سەبارەت بە کوشتاری کۆڵبەرانی کورد لە سنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەڵگرت. بۆ ئەو مەبەستەش لە سەر بەرزترین لوتکەی ئێران دروشمی ” کوشتنی کۆڵبەران کوشتنی مرۆڤایەتییە”یان بەرز کردەوە.