ڕۆژی شەممە، ١٦ی گەلاوێژی ١٣٩٥ی هەتاوی کاک مەحموود شکاک نەژاد، نووسەر، لێکۆڵەر و کەسایەتی ناسراو و نیشتمانپەروەری کورد لە شاری مەهاباد بە هۆی نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کاک مەحموود شکاک نەژاد کە لە دایکبووی گوندی دەلکداشی شاماتی مەهاباد بوو، خاوه‌نی گه‌لێک بابه‌ت و لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر فۆلکلور و داب و نه‌ریتی کورد بوو کە کاتی خۆی به‌شێک له‌و به‌رهه‌مانه له گۆواری سروه‌دا بڵاو بوونه‌وه.
كاک مه‌حموود له کاتی دامه‌زرانی رادیو مهاباد ده‌ورێکی به‌رچاو و دیاری لە پەرەدان بە فەرهەنگ و زمانی کوردی‌دا گێڕا و به سه‌دان به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگی و ئه‌ده‌بیی بە مەبەستی ئاشناکردنی هاونەتەوە و هاوزمانەکانی بە هونەر و داب و نەریتە رەسەن و کەوناراکانی کورد، بڵاو کردەوە.
کەریم قەییومی، هاوڕێ و هاوکاری پێشووی کاک مەحموود شکاک نەژاد سەبارەت بە کەسایەتی و تێکۆشانی فەرهەنگیی ئەو مرۆڤە نیشتمانپەروەرە بۆ ناوەندی هەواڵی کوردستان و کورد دوا و گوتی: کاک مەحموود له‌گه‌ل کاک ئه‌حمه‌د شه‌ریفی وه‌ک دوو کۆڵه‌که‌ی زمانه‌وانی (لە رادیۆ مەهاباد) خزمه‌تێکی یه‌کجار زۆریان به راست کردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌کانی زمان کردووه و سه‌رباقی ئه‌وه‌ش دوو دۆست و هاورێی نزیک بوون.
کەریم قەییومی گوتیشی: لە گەڵ کاک مەحموود شکاک نەژاد ماوه‌ی ٤٠ سال دۆست و ماوه‌ی ١٦سالیش هاوکار بووین. مرۆڤێکی قسەخۆش و بێ فڕو فێڵ بوو. هەر ئەوانەش هۆکار بوون کە زۆر خۆشه‌ویست بێ و دۆست و براده‌ری یه‌کجار زۆر بن. کاری تحقیقی یه‌کجار زۆر بوو. کتێبخانه‌یه‌کی زۆر نایابی هه‌بوو. له‌و ١٥ساله‌ی کۆتاییدا ئاگادار نیم چی کردووه به‌لام به‌رهه‌مه‌کانی له ژماره یه‌ک تا ١٨ی سروه‌دا بلاو بوونه‌وه. دڵسۆزیی ئەو بۆ زمانی کوردی و پاراستنی زمانی نەتەوەکەی تا ئاستێک بوو کە دوای بازنشست بوونیش وەک هه‌له‌چنی رێنووس و رێزمانی به‌رنامه‌کانی ئه‌و ناوه‌نده هه‌ر له تلویزیونی مهاباد مابۆوه.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەو بۆنەیە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری مەحموود شکاک نەژاد دەکا و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.