ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە مەهاباد لە پێشوازی هاتنەوەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستاندا چالاکیی تەبلیغییان کرد و بەرەو پیلی ئەو ڕۆژە مێژووییە لە مێژووی بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ئێران چوون.
لەو چالاکییە تەبلیغییانەدا کە بۆ چەندەمین جارە لە شاری مەهاباد دەکرێ، بە بڵاوکردنەوەی وێنە و تڕاکت و دروشمی تەبلیغیی حیزب لە بڵواری خەبەرنگار و گەڕەکی ئەرمەنیان اد و بیرەوەریی دامەزرێنەرانی حیزبی دێموکڕات بەرز ڕاگیراوە و ڕێز لە ٧١ ساڵ خەبات و تێکۆشانی هەمەلایەنەی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ سەرخستنی دۆزی کورد لە ئێران نراوە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە دەسخۆشی لەو کۆمەڵە تێکۆشەرەی حیزب لە شاری مەهاباد کردوە و بە گەرمی سڵاوی بۆ ناردوون.