لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانەکانی ئەم دواییانە لە کوردستان دوو كه‌سی دیکەش له شاری بۆكان گیران و بەرێی شوێنی نادیار کران.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیامنێری کوردستان و کورد لە گوندی ناچیت، مامۆستا محه‌ممه‌د خزرنژاد، مامۆستای مزگه‌وتی ئەو ئاواییە کە له وتاری نوێژی هه‌ینی، ١٥ گه‌لاوێژدا رەخنەی لە ئێعدامكردنی لاوانی كورد گرتبوو، دەسبەجێ دوای وتارەکەی دەسبەسەر کرا.
ناوبراو دوای بەندکرانی بەڕێی ئیداره‌ی ئیتلاعات کرا و تا ئێستا هیچ هەواڵێک لە چارەنووسی نەزانراوە.
هه‌ر له شاری بۆكان مامۆستایه‌كی زانكۆ به ناوی ڕه‌حیم حوسێنی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر کراوە.
هۆکاری گرتنی ئەو مامۆستایەی زانکۆ ناڕوونە، بەڵام هێزە ئەمنیەتییەکان لە کاتی گرتنیدا دەستیان بە سەر کۆمەڵێک کەلوپەلی شەخسیی ناوبراو داگرتوە و لە گەڵ خۆیان بردووتانە.
شایانی باسە كه له ماوه‌ی حه‌وتووه‌كانی ڕابردووش‌دا لانیكه‌م ٥٠ كه‌سی دیكه لە لاوانی كورد له شارەکانی پارێزگای ورمێ، شنۆ، مەهاباد، مەریوان، بۆکان و پیرانشار له لایەن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر كراون