به هۆی کێشەی ئابووری كارخانه‌ی قه‌ندی “گۆڵ مێهری غه‌رب” له كرماشان داخرا و زیاتر له ٢٠٠ كه‌س له كرێكاره‌كانی ئەم کارخانەیە دەرکران.
كارخانه‌ی قه‌ندی گڵ مێهری غه‌رب له ئاستی پارێزگای كرماشان‌دا دووهه‌مین كارخانه‌ی قه‌ندی گه‌وره بوو كه به هۆی پشتیوانی نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت داخرا.
ئه‌م كارخانه‌یه به‌پێی واده و به‌ڵێنییه‌كانی كاربه‌ده‌ستان قه‌راربوو له ٣ فازدا تەواو بكرێ، بەڵام به هۆی هاوكاری نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت دوو فازی ئه‌م كارخانه‌یه هەر جێبه‌جێ نه‌كرا و، ته‌نیا فازێك ئه‌ویش به ناته‌واوی وەرێ خرا کە ئێستا ئێستا به تەواوی داخرا. بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەریی ئەو کارخانەیە ٢٠٠ كرێكار ڕاسته‌وخۆ كاریان تێدا ده‌كرد، بەڵام پشتیوانی نه‌كردنی ده‌وڵه‌ت و گرانبوونی ماده سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌م ٢٠٠ كه‌سه‌شی به بێكارانی پارێزگاوه زیاد كرد.
خه‌لیل ته‌نا، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئه‌م كارخانه‌یه وێڕای ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و گله‌یی خۆی له كاربه‌ده‌ستان كه قه‌راربوو ئاسنكارییان بۆ بكه‌ن و فازی دووهه‌می ئه‌م كارخانه‌یه‌ش وه‌گه‌ڕ بخرێ، گوتی زۆر به‌داخم كه كاربه‌ده‌ستان قسه و كرده‌وه‌یان یه‌ك نییه.
ناوبراو هه‌روه‌ها ده‌ڵێ له سه‌فه‌ری سهركۆمار بۆ كرماشان به‌ڕێوه‌به‌ریی باڵای پارێزگا به‌ڕاشكاوی گوتی ده‌رگامان بۆ هه‌موو كه‌س ئاواڵایه، به‌ڵام چه‌ندین مانگه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌كی بچووك له پشت ده‌رگاكان ڕاگیراوم و ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ وه‌ڵامێكم وه‌رنه‌گرته‌وه و كارخانهكهشم داخرا.