وه‌رزی نوێی كۆنسێرته هاوبه‌شه‌كانی شه‌هرام و حافز نازری به کۆنسێرتی “نا گفته، فه‌سڵی نوێ” بەبەشداریی زیاتر له ٤ هه‌زار كه‌س له بورجی میلاد ده‌ستی پێكرد. شه‌هرام نازری له‌م كۆنسێرته‌دا گله‌یی له ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامی کرد و گوتی ٣٧ ساڵه نایانهێشتووه بچمه ماڵی، خۆم واته دەنگ و ڕەنگی میللی.
شه‌هرام نازری له سه‌ره‌تادا قسه‌كانی خۆی به سپاس و پێزانینی به‌شداربووان ده‌ست پێكرد و گوتی، به‌شداریی نزیك به ٤ هه‌زار كه‌س له‌م كۆنسێرته‌دا، وانه‌یه‌كی گه‌ورەیە بوو بۆ من و ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندی و لوتفی ئێوه‌یه کە سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته هه‌موو ئیمكاناتێك هه‌یه، من و هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی دیكه به گیان و دڵ ئه‌م کێشانە قه‌بووڵ ده‌كه‌ین و نیشتمانه‌كه‌مان جێ ناهێڵین.
شه‌هرام نازری له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا وێڕای گله‌یی له ده‌نگ و ڕه‌نگی كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی، ٣٧ ساڵه نه‌یانهێشتووه پێ له سه‌دا و سیما بنێم ، لەم ساڵانەدا زۆر سه‌ختیم كێشاوه به‌ڵام به عێشق و خۆشه‌ویستیی خه‌ڵك ٥٠ به‌رهه‌مم تۆمار كردوه و پێشكه‌ش به خه‌ڵكی ئێرانم کردوە.
له كۆتایی كۆنسێرتەکەش‌دا، حافز نازری ئاماژه‌ی به رێگری لە به‌شداریكردنی ژه‌نیارانی بیانی كرد و گوتی زۆرمان هه‌وڵ دا به‌ڵام به‌داخه‌وه ئیزنیان نه‌دا ئه‌ستێره‌كانی موزیكی جیهان به‌شداریی ئه‌م كۆنسێرته بكه‌ن.