كۆمه‌ڵێك له لاوانی بێكاركراوی ئیلام پاش هه‌وڵی بێ ئاکامی زۆر له ئاستی پارێزگادا، ڕێگه‌ی تارانیان گرتۆتە‌به‌ر و له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی نه‌وت كۆبوونه‌وه‌تەوە تا بۆ جارێكی دیكه شانسی خۆیان تاقی بكه‌نه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵده‌ریی موكریان چه‌ند مانگه نزیك به ٢٠٠ كرێكاری بێكاركراوی نه‌وتی مەیدانی بیجاڕ له پارێزگای ئیلام له هه‌ر ده‌رگایه‌ك ده‌ده‌ن، بەڵام لێیان ناکرێتەوە. ئەوان ئاوان پاش چه‌ند جار كۆبوونه‌وه له‌به‌رده‌م پارێزگاری ئیلام و باسكردنی گیروگرفته‌كانیان كه به‌رۆكی بنه‌ماڵه‌شی گرتۆته‌وه، کاتێک زانییان کە كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیداری پارێزگا ده‌سه‌ڵاتی ئەوەیان نییه بتوانن بیانگه‌ڕێننه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان، به ناچار ئه‌م جاره ڕوویان له تاران كردوه.
بێكاریی خه‌ڵكی ئیلام له حاڵێكدایه كه ئه‌م پارێزگایه له بواری نه‌وت و گاز له ئاستی ئێران‌دا له پله‌ی سێهه‌م دایه.