چاوێرانی مافی مرۆڤ له سووریه كه مه‌قه‌ڕه‌كه‌ی له بریتانیایه ڕایگه‌یاند كه داعش به‌گشتی له شاری مەنبەج ده‌كرا.
هێزه‌كانی به‌ره‌ی دژه داعش کە زۆربەیان کوردن به پشتیوانیی ئا‌مریكا نزیك به ته‌واوی شاری مەنبەجیان كۆنتڕۆڵ كرده‌وه.
شاری مەنبەج و جاده‌كانی ده‌ورووبه‌ری بە پایه‌گای سه‌ره‌كیی داعش و ڕێگه‌ی سه‌ره‌كیی ڕه‌قه دادەنرێ و هێزه‌كانی دێموكراتیكی سووریه توانیویانە سه‌دی ٩٠ ئه‌م ناوچه‌یه له هێزه‌كانی داعش پاك بكه‌نه‌وه.
شەرڤان ده‌روێش وته‌بێژی به‌ره‌ی دێموكراتیكی سووریه گوتی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان به‌ره و هێزه‌كانی داعش له‌م ناوچه‌یه به‌رده‌وامه.
هێزه‌كانی دێموكراتیكی سووریه كه له كورده‌كان “ی پ گ”، شه‌ڕكه‌رانی ئاشووری و عه‌ره‌ب پێك هاتووه له ماوه‌ی دوو مانگی ڕابردوودا به پشتیوانیی تایبه‌تی ئا‌مریكا توانیان شاری منبج له ده‌ست هێزه‌كانی داعش ده‌ربێننه‌وه.
شایانی باسه كه داعش ساڵی ٢٠١٤ شاری مەنبەجی داگیر كرد.