له حاڵێكدا كه پێشنوێژی سوننی مه‌زهه‌بی شاری زاهیدان به توندی ڕه‌خنه‌ی له ئێعدامكردنی ٢٠ كه‌س له به‌ندكراوانی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج گرتوە، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئێرانیش به‌رگریی له‌م ئێعدامكردنی ئه‌م ٢٠ كه‌سە كرد و به “به‌ره‌نگاربوونه‌وه له‌گه‌ڵ تیرۆریزمی” ناو برد.
به‌هرام قاسمی، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران گوتی، ئێران له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزم و گرووپه تیرۆریسته‌كانی دیكه كه له لایه‌ن وڵاتانی بیانییه‌وه پشتیوانیان لێ ده‌كرێ، سیاسه‌تی تایبه‌ت به خۆی گرتۆته‌به‌ر.
قسه‌كانی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامیی ئێران كاردانه‌وه به مه‌حكومكردنی ئێعدامی به‌ندكراوانی سوننی مه‌زهه‌ب له لایه‌ن كۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ بوو.
زه‌ید ڕه‌عد حوسێن، كۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌توه‌یه‌كگرتووه‌كان، ڕۆژی هه‌ینی به بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ڕایگەیاند کە ناڕوونیی تۆمه‌ته‌كان و ناعادڵانه‌بوونی دادگایی كردنیان به زوڵمێكی گه‌وره له به‌ندکراوانی سوننی مه‌زهه‌به‌کان ده‌زانێ.
هه‌روه‌ها ڕۆژی هه‌ینی مه‌ولانا عه‌بدولحه‌مید له ڕێوڕه‌سمی نوێژی هه‌ینی له زاهیدان سه‌باره‌ت به لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌م ئێعدامانه وتاری دا.
ناوبراو گوتی ئه‌م ئێعدامكردنانه ده‌بێته هۆی دروستبوونی رق و كینه و هه‌ڵبه‌ته لایه‌نی خراپی دیكه‌شی هه‌یه كه پێویستی به لێکدانەوەی زیاتر هه‌یه و لێره‌دا باسی لێناكرێ.
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٠ به‌ندكراوی سوننی مه‌زهه‌ب له به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج ئێعدام كران. ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاندوه كه ئه‌م كه‌سانه له ژێر فشاردا دانیان به هێندێك شت داناوه كه نه‌یان كردوه.
كۆماری ئیسلامیی ئێران له نێو وڵاتانی جیهاندا، له بواری جێبه‌جێكردنی حوكمی ئێعدام له پله‌ی یه‌كه‌م دایه. چاودێرانی مافی مرۆڤ لەم دواییانەدا ڕایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٦وه تا ئێستا زیاتر له ٢٣٠ كه‌سی له خه‌ڵكی وه‌ڵاته‌كه‌ی ئێعدام كردوه