کۆمەڵێک کادری پزیشکیی ئێران لە سووریە کوژران و بێسەروشوێن کران.
تیکنیسیەنێکی بێهۆشیی ئەندامی سپای پاسداران لە شەڕ و پێکدادانەکەی شاری حەڵەبدا کوژرا و پزیشکێک بێسەر و شوێن و پەرەستارێکیش لەلایەن هێزەکانی دژبەری بەشار ئەسەدەوە بە دیل گیراوە.
هەواڵدەریی “تەسنیم” سەر بە سپای پاسداران وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە پشتڕاستی کردەوە کە محەممەد حەسەن قاسمی، تیکنسیەنی بێهۆشیی نەخۆشخانە مەیدانییەکانی سپا بوو کە لە شاری حەڵەب کوژرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە تا ئێستا هەرنەبێ ١٤٠٠ کەس لە هێزەکانی سپای پاسداران کە زیاتر لە نیوەی ئەوان چەکدارە کرێگرتە ئەفغانی و پاکستانییەکان بوون، لە شەڕی نێوخۆیی سووریەدا کوژراون؛ بەڵام ئەوە یەکەم جارە کە چەند ئەندامێکی تیمی پزیشکیی ئێران لەو شەڕانەدا دەکوژرێن، بریندار دەبن و بە دیل دەگیرێن.