دایكی شه‌هید ڕه‌حیم كۆڵه‌سه‌یی لە سەردەشت کۆچی دوایی کرد.
ڕۆژی شەممە، ١٣ی گه‌لاوێژ حاجی فاتم عه‌لیپوور، دایكی شه‌هید ڕه‌حیم كۆڵه‌سه‌یی له سه‌رده‌شت ماڵاوایی له ژیان كرد.
حاجی فاتم جیا له‌وه‌ی كه دایكی شه‌هیدێكی حیزبی دێموكراتی كوردستان بوو، ژنێكی هه‌تا بڵێی گه‌لدۆست و حیزب خۆشه‌ویست بوو. ئەو له لایه‌ن خه‌ڵكی ناوچه‌وه به هۆی كوڕه شه‌هیده‌كه‌یه‌وه ڕێزی زۆری لێدەگیرا و حاجی فاتمیش لە هەموو جێیەک باسی گەورەیی پێشمەرگە و حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی دەکرد.
جێی بیرهێنانەوەیە کە شەهید ڕه‌حیم كۆڵه‌سه‌یی له شاری ڕانیه له لایه‌ن به‌كرێگیراوه‌كانی كۆماری ئیسلامییەوە تیرۆر كرا.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی كۆچی دوایی حاجی فاتم عه‌لیپوور سه‌ره‌خۆشیی له بنه‌ماڵه و كه‌سوكاری ده‌كا و خۆی به شه‌ریك و به‌شداری خه‌میان ده‌زانێ.