لە شاری مەهاباد و لە چەند جاری بەردەوامدا بەبۆنەی هاتنەوەی ٢٥ی گەلاوێژ، ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان چالاکیی تەبلیغی کرا.
ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکڕات لەو چالاکییە تەبلیغییەدا بە بڵاوکردنەوەی وێنەی رێبەرانی شەهید، تڕاکت و دروشمی تەبلیغیی حیزب ڕێزیان لە مێژووی دوور و درێژی خەباتی حیزبی دێموکراتی کوردستان بۆ وەدەستهێنانی مافی نەتەوەی کورد لە ئێران گرت.
بەشێک لەو شوێنانەی لە مەهاباد چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە:
دەوروبەری قەبری قازی، مەسکەنی مێهری فەجر، دەوروبەری مزگەوتی بەهارستان، رێگاکانی گوندەکانی کەرێزە و شێخان، باییندەرێ، پارکی سەید قوتب، فەلەکەی مامۆستا هەژار و بن ژێرگوزەری بازاڕچە.
کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بەو بۆنەیە دەسخۆشی لەو کۆمەڵە تێکۆشەرەی حیزب لە شاری پیرانشار کردوە و بە گەرمی سڵاوی بۆ ناردوون.