كریكارانی كشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد دوای زیاتر له ١٤ ڕۆژ مانگرتن و خێوەت‌هەڵدان كۆتاییان به ناڕه‌زایه‌تییەکانی خۆیان هێنا، بەڵام بێ هیچ ئاکام و دەسکەوتێک.
سه‌ره‌ڕای زیاتر له ١٤ ڕۆژ خێوه‌ت‌هه‌ڵدانی كرێكارانی كۆمه‌ڵه‌ی كشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد له‌به‌ر ده‌رگای ئه‌م شیركه‌ته، كاربه‌ده‌ستان به‌ڵێنیان پێدان لە ئەگەری کۆتایی ناڕەزایەتییەکانیان داواکانیان جێبەجێ دەکرێن، بەڵام دوای دوای کۆتایی کۆبوونەوەکان نەک هیچ کام لە مافی ئەو کرێکارانە وەدی نەهات، بگرە ٧٠ كه‌س له‌وان بە بیانووی تەواوبوونی گرێبەستەکانیان لەسەر کارەکانیان دەرکران.
كرێكارانه له حه‌وتووی ڕابردوودا ده‌ركران.
كرێكارانی لەسەر کاردەرکراوی كۆمه‌ڵه‌ی كشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد ده‌ڵێن بەو بڕیارە تاساوین، ئێمە هیچ داهاتێكی دیكه‌مان نییه و سفره‌ی ماڵه‌كانمان به‌تاڵه و به‌ڵێنیی كاربه‌ده‌ستانیش له‌وێ ڕاوه‌ستێ کە هیچی لێ شین نەبوو.
شایانی باسه كه نزیك به ٢٠٠ كه‌س له كرێكارانی شیركه‌تی كشت و سه‌نعه‌تی مه‌هاباد ئێستاش مووچه‌ی ١٤ مانگیان وه‌رنه‌گرتوه. کرێکارانی ئەو شیرکەتە بەهۆی داخرانی بەشەکانیان و دواکەوتنی مووچە و سەنەواتی کارییان زیاتر لە 3 میلیارد تمەنیان قەرز لە سەر کەشت و سەنعەتی مەهابادە، بەڵام تا ئێستاش هەر بێنە و بەرەیان پێدەکەن.