كۆمیساریای باڵای ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ وێڕای ئاماژه به ناعادڵانه‌بوونی ڕه‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌ی قه‌زایی لە په‌روه‌نده‌ی ٢٠ به‌ندكراوی سوننی مه‌زهه‌بی كورددا ، ئێعدامكردنی ئەوانی مه‌حكوم کرد.
محه‌ممه‌دجه‌عفه‌ر مونته‌زێری، داواکاری گشتیی كۆماری ئیسلامیی ئێران ئێعدامكردنی ٢٠ به‌ندكراوی سوننی مه‌زهه‌ب له زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌جی پشتڕاست كرده‌وه كه ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو لە دار دران.
ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ڕایانگه‌یاندوه كه ئێعدامكراوه‌كان له كاتی دانپێداناندا له ژێر فشاردا بوون.
كۆماری ئیسلامی ئه‌م كه‌سانه‌ی به تۆمه‌تگه‌لی وه‌ك هه‌وڵدان دژی ئه‌منیه‌تی میللی، پڕوپاگه‌نده دژی ڕێژیم، ئه‌ندامەتی له گرووپه‌كانی سه‌له‌فی، فەساد له‌سه‌ر عەرزی و شه‌ڕ دژی خودا، ئه‌ندامەتی لە حیزبه دژبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی، شه‌ڕی چه‌كداری له‌گه‌ڵ دەوڵەت و تیرۆركردنی مامۆستایانی سوننی مه‌زهه‌ب ئێعدام كردوه؛ به‌ڵام زه‌ید ڕعد حوسێن، كۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، به‌ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك دەڵێ ئەو کەسانە بە ناڕوونیی تۆمه‌ته‌كان و ناعادڵانه‌بوونی دادگایی كردنیان زوڵمێكی گه‌وره‌یان لێكراوه.
كۆمیسێری باڵای مافی مرۆڤی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها ده‌ڵێ، لانیكه‌م یه‌كێك له ئێعدامكراوان به ناوی شه‌هرام ئه‌حمه‌دی به زه‌بری لێدان و كوتان كاغه‌زی سپییان پێ ئیمزا كردبوو و پاشان بۆخۆیان دانپێدانانی به‌درۆیان بۆ نووسیبۆوه.
كۆماری ئیلامیی ئێران له نێو وڵاتانی جیهاندا زیاترین حوكمی ئێعدام له وڵاته‌كه‌ی جێبه‌جێ ده‌كا.
چاودێریی مافی مرۆڤیش حه‌وتووی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠١٦ی زایینییه‌وه تا ئێستا واته له ماوه‌ی ٨ مانگدا ٢٣٠ كه‌س له ئێران ئێعدام كراون.