له دیدار و چاوپێكه‌وتنی هەیئەتی پارلمانیی ئێران لەگەڵ سه‌ركۆماری سووریه، به‌شار ئه‌سه‌د به‌ڵێنیی دا كۆماری ئیسلامی ئێران گه‌وره‌ترین شه‌ریكی ئابووریی سووریه بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته ده‌بێ.
عه‌لائه‌دین بروجێردی، سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌منیه‌تی میللی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیس ڕۆژی پێنجشه‌ممه له ده‌مێشق چاوی به به‌شار ئه‌سه‌د كه‌وت.
عه‌لائه‌دین بروجێردی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌رته‌شی سووریه له شاری حه‌له‌بی به “مزگێنیی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره” ناو برد. به‌شار ئه‌سه‌دیش گوتی له قۆناخی پاش شه‌ڕ و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی سووریه، كۆماری ئیسلامی گه‌وره‌ترین شه‌ریكی ئابووریی ئەم وڵاته ده‌بێ.
سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی ئه‌منیه‌تی میللی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی مه‌جلیسی شورای ئیسلامی له‌گه‌ڵ هه‌یئه‌تێك سه‌ردانی سووریه‌یان كردوەو و به‌م سه‌ردانه‌ش كۆماری ئیسلامی پشتیوانیی خۆی له سووریه دووپات كرده‌وه.
ئه‌م سه‌فه‌ره دوو ڕۆژه‌یه و له‌م ڕه‌وته‌دا قه‌راره نوێنه‌رانی پارلمانی ئێران چاویان به كاربه‌ده‌ستانی پله‌به‌رزی ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د بكه‌وێ و له‌باره‌ی گه‌شه‌ی هاوكارییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان تاران و ده‌مێشق قسه بكه‌ن.