حوسێن دانایی فه‌ڕ، باڵوێزی ئێران له عێراق گوتی پاشماوه‌ی ئه‌ندامانی ڕێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق له عێراق ده‌بێ تا ٤٥ ڕۆژی دیكه خاكی ئه‌م وڵاته به‌جێبێڵن.
دانایی فه‌ڕ ده‌ڵێ سه‌دی ٦٥ ئه‌ندامانی ڕێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق له عێراق ده‌ركراون و ئه‌وانەی دیکەش بەهۆی پشتیوانیی ئا‌مریكا و هێزەکانی هاوپه‌یمانانه كه تا ئێستا لەم وڵاتە ماون.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر فشاره‌كانی ئا‌مریكا نه‌با، ده‌وڵه‌تی عێراق چه‌ند ساڵ له‌وه‌پێش ئه‌ندامانی موجاهیدینی له عێراق ده‌رده‌كرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان ئێران له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا فشاری زۆری بۆ ده‌وڵه‌تی عێراق هێناوه كه ڕێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق له‌م وڵاته ده‌ربكا.
كه‌مپی لیبرتی، كه‌مپی سه‌ره‌كیی ئه‌م ڕێكخراوه‌یه لە ناوەندی عێڕاقە كه تا ئێستا چه‌ند جار مووشه‌ك باران كراوه. دوایین جار ١٥ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ بوو كه ئەم کەمپە مووشه‌ك باران كرا.
كاربه‌ده‌ستانی ڕێكخراوی موجاهیدینی خه‌ڵق سپای قودس به به‌رپرسی ئه‌م هێرشانه ده‌زانن.