سه‌رۆكی ڕێكخراوی زیندانه‌كانی ئێران گوتی به هۆی خه‌رجی قورس و تێچووی ده‌رمان و چاره‌سه‌ریی موعتادان، رێکخراوی زیندانه‌كانی ئێران ١٠٠٠ میلیارد تمه‌ن كه‌سریی بوودجه هه‌یه.
ئه‌سغه‌ر جیهانگیر وێڕای ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە ده‌ڵێ ئێمه بۆ زیندان پێداویستیی فێركردن و بێهداشتیمان ده‌وێ و ئه‌مڕۆكه زۆربه‌ی ئه‌م كه‌سانەی زیندانی ده‌كرێن نه‌خۆشن یان موعتادن و ده‌بێ چاره‌سه‌ر بكرێن.
ناوبراو ده‌ڵێ ئه‌م كه‌سانه‌ی كه ده‌خرێنه‌وه زیندان له مافی بیمه بێبه‌ش ده‌بن و ده‌بێ تێچووی دەرمانکردن و پێڕاگەشتنیان به ئازاد بۆ دابین بکرێ، واته له به‌یتولماڵ تێچووی ئه‌م كه‌سانه بدرێ.
پێشتریش حه‌میدڕه‌زا ته‌باته‌بایی، جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی قه‌زایی و حقووقیی مه‌جلیسی ڕه‌خنه‌ی له زۆربوونی ژمارەی به‌ندكراوان گرتبوو. به قسه‌ی ناوبراو ئێعدامكردن و مانه‌وه‌ی به‌ندكراوان بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر، بە تایبەت به‌ندكراوانی ماده‌ی هۆشبه‌ر نه‌ته‌نیا زیانی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه و تا ئێستا هیچ ئاكامێكیشی نه‌بووه.
به‌پێی قسه‌كانی ئه‌م نوێنه‌ره‌ی پێشووی مه‌جلیس، حه‌شیمه‌تی به‌ندكراوان له ئێران زیاتر له ٢٥٠ هه‌زار كه‌سه.