ئاڕه‌ش حوسێن په‌ناهی، چالاكی مه‌ده‌نیی خه‌ڵكی قروچای سه‌ربه شاری دێولان حه‌وتووی ڕابردوو
دیسان ده‌سبه‌سه‌ر كرایه‌وه و به‌یانیی ڕۆژی ڕابردووش بۆ زیندانی قوڕوه گواسترایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، ئاڕه‌ش حوسێن په‌ناهی حه‌وتووی ڕابردوو بۆ جاری دووهه‌م له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی دێولان بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترابوویه‌وه ڕۆژی ڕابردووش بۆ زیندانی قوڕوه گواسترایه‌وه.
ناوبراو چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئاوایی قروچای دێولانه و پێشتریش له ڕۆژی ٢٧ی بانه‌مه‌ڕی ئه‌مساڵ له كاتی گه‌ڕانه‌وه له تاران، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی شاری دێولان ده‌سبه‌سه‌ر كرابوو و پاش ماوه‌یه‌ك ئازاد كرابوو.
شایانی باسه كه تا ئێستا هۆكاری و تۆمه‌تی ناوبراوی ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه ڕوون نه‌كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی سه‌رچاوه نێوخۆییه‌كان له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری دێولان فشاری بۆ بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نییه هێناوه.