هه‌ر ئێستا نزیك به‌١٨ چالاكی سیاسیی كورد به تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كانی به‌رهه‌ڵسكاری كۆماری ئیسلامیی ئێران له دادگاكانی شۆِرشی ئیسلامی حوكمی ئێعدام‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه كه حوكمه‌كانیان له لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته ته‌ئید كراوه‌ته‌وه.
به‌پێی راپۆرتی كانوونی به‌رگریی له مافی مرۆڤ له كوردستان، زۆربه‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌م به‌ندكراوانه ده‌ڵێن ڕۆڵه‌كانیان له لایه‌ن ئیداره‌كانی وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه دراون و هه‌موو به‌ڵگه‌و شایه‌ده‌كانیان كه له په‌روه‌نده‌كه‌یان تۆمار كراوه له لایه‌ن ئیتلاعاته‌وه بووه.
كانوونی به‌رگریی له‌مافی مرۆڤی كوردستان به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕاپۆرته، داوایان له كاربه‌ده‌ستانی قه‌زایی كۆماری ئیسلامیی ئێران كردوه كه ده‌قی قسه‌ی به‌ندكراوان له په‌روه‌نده‌كانیان بگونجێنن و پاشان قۆناخه قانوونییه‌كانی قه‌زایی ودادگا تێپه‌ڕ بكا و پاشان حوكم بدرێن.
ئه‌م كه‌سانه كه حوكمی ئێعدامه‌كه‌یان له‌لایه‌ن دادگای پێداچوونه‌وه و دیوانی باڵای وڵات ته‌ئید كراوه‌ته‌وه بریتین له زانیار مورادی، مسته‌فا سه‌لیمی، عه‌لی ئه‌حمه‌د سلێمان، محه‌ممه‌د عه‌بدوڵڵاهی، ئیبراهیم عیساپوور، به‌ختیار مێعماری، ڕه‌زا مه‌لازاده، هوشه‌نگ ڕه‌زایی، لوقمان مورادی، عه‌بدوڵڵا سه‌روه‌ریان، ئه‌نوه‌ر ڕۆسته‌می، سه‌یدسامی حوسێنی، سه‌یدجه‌ماڵ محه‌ممه‌دی، سابیرشێخ عه‌بدوڵڵا، حوسێن عوسمانی، دیاكۆ ڕه‌سووڵزاده، حه‌سه‌ن فه‌ره‌جی وحه‌بیبۆڵڵا له‌تیفی