ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ هه‌ر ئێستا به هه‌زارن كه‌س له ئیزه‌دییه‌كانی وڵاتی عێراق له لایه‌ن داعشه‌وه به‌دیل گیراون و ئازاری جینسی ده‌درێن.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی ده‌سپێكی ژینۆسایدی ئیزه‌دییه‌كان ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته له ماوه‌ی ٢ ساڵی ڕابردوودا و پاش هێرشی داعش بۆسه‌ر شنگال و به‌عشیقه زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار ئیزه‌دیی ئاواره بوون و ئێستا له بارودۆخێكی ناله‌باردا له كه‌مپه‌كان ژیان تێپه‌ڕ ده‌كه‌ن.
كه‌مینه‌ی ئیزه‌دی چه‌ند سه‌ده له‌وه‌پێش له چیاكانی شنگاڵ و به‌عشیقه له باكووری عێراق نیشته‌جێ بوون. داعش ئه‌وان به كافر ده‌زانێ و له ڕێگه‌ی كوشتن، ده‌سدرێژی، كۆیله‌تی و برسیه‌تی له هه‌وڵی فه‌وتانیان دابوو.
هه‌روه‌ها له ڕاپۆرتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه كه زۆربه‌ی دیله‌كانی ئیزه‌دی بۆ وڵاتی سووریه گواستراونه‌ته‌وه. له سووریه ژنان و كچانی ئیزه‌دی له لایه‌ن داعشه‌وه ده‌سدرێژییان پێ ده‌كرێ و كوڕه‌كانیان بۆ شه‌ڕ و ته‌قینه‌وه‌كان ده‌نێرن.
به‌پێی به‌راورده‌كانی ئه‌م ڕێكخراوه داعش تا ئێستا زیاتر له یه‌ك هه‌زار و ٤٠٠ منداڵی ئیزه‌دیی ڕفاندوه.
هێندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه زۆربه‌ی كچان و ژنانی ئیزه‌دی له ترسی ئه‌وه‌ی كه ده‌سدرێچییان نه‌كرێته‌سه‌ر خۆیان ده‌كوژن تا ئێستا زیاتر له ٣٠ گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی كوژراوانی ئیزه‌دی له عێراق دۆزراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته هه‌ر ئێستا زیاتر له ٣هه‌زارو٢٠٠ ژن له لایه‌ن هێزه‌كانی داعشه‌وه به دیل گیراون و چه‌ندجین هه‌زار پیاویش بێ سه‌ر و شوێنن.
ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش كۆمیسیۆنی لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له شورای ئه‌منیه‌ت و دادگای سزاكانی لاهه كرد كه وه‌دوای پێ و شوێنی فه‌رمانده و به‌رپرسانی داعش بكه‌ون و له داگدگای تایبه‌تی ژینۆساید لێكۆڵینه‌وه‌یان لێ بكرێ.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ژینۆسایدی ئیزه‌دییه‌كانی به ژینۆسایدی مێژووی و به هاوته‌ریبی ژینۆسایدی جووله‌كه‌كان له ساڵی ١٩١٥ و ژینۆسایدی یه‌هوودییه‌كان له شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی زانی.