١٤٠٠ كه‌س له خه‌ڵك و چالاكانی مه‌ده‌نی به ئیمزا و بڵاوكردنه‌وه‌ی نامه‌یه‌كی سه‌رئاوالا ڕوو به كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار به قه‌ده‌غه‌كردنی پایسكڵ سواریی ژنانی مه‌ریوان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و داوایان كرد كه ئه‌م قه‌ده‌غه و قۆڕغانه لابه‌رن و به یه‌ك چاو له یه‌كسانیی ژن و پیاو بڕوانن.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا ١٤٠٠ كه‌س و چالاكی مه‌ده‌نی به ده‌ركردنی نامه‌یه‌ك ڕوو به كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار قه‌ده‌غه‌كردنی پایسكڵ سواریی ژنان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
له‌م نامه‌یه‌دا هاتووه كه زۆر له مێژه ژنانی كورد له‌گه‌ڵ هه‌ڵاواردنی شه‌رعی و قانوونی ڕووبه‌ڕوون و له نێو هێرشه نابه‌رابه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌دا مانایی مرۆیی به مافی ژیانی خۆیان ببه‌خشن.
ڕۆژانه وێنه و ویدئۆی پایسكڵ سواریی ژنان له شه‌قامی شاره گه‌وره‌كانی ئێران ده‌بینرێ به‌ڵام له كوردستان و شاری مه‌ریوان به ناقانوونی ده‌زانن و پایسكڵ لێخوڕینی ژنانی كورد به مه‌ترسی ده‌زانن و تا ئێستا ناڕه‌زایه‌تی چالاكانی مه‌ده‌نی و ژنان بێ ئاكام ماوه‌ته‌وه. ئێمه به چاوی خۆمان كۆسپه‌كانی به‌رده‌م ژنان ده‌بینین كه له‌لایه‌ن دام‌و ده‌زگا حوكمییه‌كان ده‌خرێته‌سه‌ر رێ‌یان.
ئێمه ئیمزاكه‌رانی ئه‌م نامه‌یه وێڕای پشتیوانی له مافی پایسكڵ سواریی ژنانی كورد به تایبه‌ت له مه‌ریوان له‌سه‌ر ئه‌م بڕوایه‌ین كه چالاكی له فه‌زای گشتی، به‌پێی قانوون، ڕه‌گه‌ز و هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زیی ناناسێ و مافی هه‌ر تاكێكه به بێ جیاوازیی ڕه‌گه‌زی و جوغرافیا له چوارچێوه‌ی قانوون‌دا، چالاكیی ڕۆژانه‌یان هه‌بێ.
ڕووی پرسیاره‌كانمان له ده‌وڵه‌ت و نوێنه‌رانیان له مه‌ریوانه له جیاتی ئه‌وه‌ی كه ده‌وڵه‌ت په‌ره به چالاكییه‌كانی ژنان بدا هه‌ر جارێ به بیانوویه‌ك پێش به چالاكی ژنان ده‌گرێ باشتر وا نییه كه توندوتیژییه‌كانی ڕۆژانه كه‌م بكاته‌وه.