کچە شاخەوانێکی ئیلامی بە سەرکەوتوویی توانی وهسهر لوتکەی شاخی پێنج هەزار و ٤٧ مێتری چیای کازیک لە وڵاتی گورجستان بکهوێ.
کچە شاخەوانێکی کورد و ئەندامی هەیئەتی شاخەوانی پارێزگای ئیلام بە ناوی “سەعیدە سەفاریان” لە ڕۆژانی ١١ و ١٢ی گەلاوێژ، توانی وهسەر یەکێک لە چیا بەرزەکانی جیهان لە وڵاتی گورجستان بکەوێ.
سەعیدە سەفاریان توانی لوتکەی شاخی کازیک لە ماوەی ٢٣ کاتژمێر لە کەش و هەوایەکی سارد و سەهوڵبەندان ببڕێ.
هەواڵدەرییه نێوخۆییهکانی ئێران له زمان محەممەد جەلال شاپووریان،بڵاویان کردۆتهوه که بڕیارە سەعیدە سەفاریان لە ڕۆژانی داهاتوودا شاخی چوار هەزار ٩٠ مێتری “ئاراگاتێس”ی وڵاتی ئەرمەنستانیش بخاتە ژێر پێی خویەوە.
شایابی باسه که پێشتریش ئەو کچە شاخەوانە کوردە، توانی بووی چیای پێنج هەزار و ١٣٥ مێتری ئارارات لە باکووڕی کوردستان ببهزێنێ.