به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازیی ده‌ستی و گه‌شتیاریی شاری پاوه به بۆنه‌ی ڕۆژی میللیی شاری پاوه پێشانگایه‌كی خۆشنووسی ڕێكخست.
هادی شه‌ریفی به هه‌واڵده‌ریی ئیسنای ڕاگه‌یاند كه ئه‌م پێشانگایه به بۆنه‌ی ڕۆژی ٢٦ی گه‌لاوێژ، ڕۆژی میللی پاوه له لایه‌ن ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازیی ده‌ستی و گه‌شتیاریی به‌ڕێوه ده‌چێ.
ناوبراو له درێژه‌دا گوتی ئه‌م پێشانگایه به مه‌به‌ستی ڕۆژی میللی پاوه له ڕێكه‌وتی ١٦ بۆ ٢٦ی گه‌لاوێژ له مۆزه‌خانه‌ی خه‌ڵك ناسیی شاری پاوه كراوه ده‌بێ.
به‌ڕێوه‌به‌ری ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازیی ده‌ستی و گه‌شتیاریی شاری پاوه وه‌بیرهێنایه‌وه كه له‌م پێشانگایه‌دا ئاسه‌واری خۆشنووسیی دوو هونه‌رمه‌ندی خه‌ت خۆش زارا و ئامین عه‌باسی پێشان ده‌درێ كه له ٤٠ تابڵۆ و نووسینی خه‌تی خۆش پێك هاتووه.
شایانی باسه كه ئه‌م پێشانگایه بۆ ماوه‌ی ١٠ ڕۆژ، هه‌موو ڕۆژێ به‌یانی و ئێواره له شوێنی ئیداره‌ی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌سازیی ده‌ستی و گه‌شتیاریی كراوه ده‌بێ.