جێگری خانه‌ی كارگه‌ری ئیلام ڕایگه‌یاند كه شیركه‌تی پویا نه‌خ داخرا و ١٣٠ كرێكاری بێكار بوون.
سه‌ید حه‌یده‌ر مووسه‌وی وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له داخرانی شیركه‌تی پویا نه‌خ و بێكاربوونی ١٣٠ كرێكار گوتی هۆكاری داخرانی ئه‌م شیركه‌ته نه‌بوونی نه‌غدینه و سه‌رمایه بوو به‌داخه‌وه چه‌ندین جار چاوی به كاربه‌ده‌ستانی باڵای پارێزگا كه‌وت به‌ڵام گیروگرفتی ئه‌م یه‌كه‌یه چاره‌سه‌ر نه‌كرا.
ناوبراو پێداگریی له‌وه كرده‌وه كه له ساڵی ئابووریی خۆڕاگری نه‌ده‌با ئه‌م هه‌موو خه‌ڵكه بێكار بكرێن. هه‌روه‌ها پشتڕاستی كرده‌وه و هیوای خۆاست كه به هاوكاریی كاربه‌ده‌ستانی پارێزگا و بانكی سه‌نهه‌ت و سامانه‌كا ئه‌م یه‌كه‌یه چالاك بكه‌نه‌وه.
شایانی باسه كه شیركه‌تی پویا نه‌خ له ئاستی ئێران‌دا له بواری به‌رهه‌مهێنان وه‌ك نموونه هه‌ڵبژێردرا.