فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی كۆمه‌ڵگای مافی مرۆڤ و لقی ئێران ناسراو به كۆمه‌ڵگه‌ی به‌رگریی له مافی مرۆڤ له ئێران ئێعدامه‌كانی ڕۆژی‌١٢ی گه‌لاوێژی كۆماری ئیسلامیی ئێرانی مه‌حكوم كرد.
له به‌یاننامه‌ی ئه‌م فیدراسیۆنه‌دا هاتووه كه لانیكه‌م ٢١ كه‌س له‌م ڕۆژه‌دا ئێدام كران ئه‌مه له حاڵێكدایه ده‌زگای قه‌زایی ئێران ژماره‌ی ڕاست و دروستی ئێعدامكراوه‌كانی بڵاونه‌كرۆته‌وه.
به‌پێی ئه‌م به‌یاننامه‌یه له كۆی ٣٦ به‌ندكراوی مه‌حكوم به ئێعدام حوكمی ٢٩ كه‌س جێبه‌جێ كراوه.
فیدارسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌كانی مافی مرۆڤ هه‌روه‌ها رایگه‌یاندوه كه به سرنج‌دان به ڕاگه‌یه‌ندراوی ئیداره‌ی ئیتلاعات، ئه‌گه‌ر ئه‌م كه‌سانه تا ئێستا ئێعدام نه‌كرابن، به‌م زووانه حوكمه‌كه‌یان جێبه‌جێ ده‌كرێ.
فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی كۆمه‌ڵگه‌كانی مافی مرۆڤ له‌ماوه‌ی ٨ مانگی ڕابردوودا ڕێژه‌ی قوربانیانی سزای ئێعدام له ئێران نزیك به ٣٠٠ كه‌س ڕاگه‌یاندوه.