سكرتێری ستادی مافی مرۆڤی ده‌زگای قه‌زایی ئێران ئیدیعا ده‌كا كه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ هیچ كه‌سمان له ته‌مه‌نی خوار ١٨ ساڵ ئێعدام نه‌كردوه.
محه‌ممه‌دجه‌واد لاریجانی سكرتێری ستادی مافی مرۆڤی ده‌زگای قه‌زایی ئێران ده‌ڵێ كه‌سمان له ته‌مه‌نی خوار١٨ ساڵ ئێعدام نه‌كردوه به‌ڵكوو تاوانبار حوكمی ئێعدامی بۆ ده‌بردرێته‌وه و تا ١٨ ساڵی حوكمی ئێعدامی له‌سه‌ر جێبه‌جێ ناكرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێرانا محه‌ممه‌دجه‌واد لاریجانی، سكرتێری ستادی مافی مرۆڤی ده‌زگای قه‌زایی ئێران گوتی سه‌دی ٩٠ ئه‌و كه‌سانه‌ی حوكمی ئێعدام‌یان بۆ بڕاوه‌ته‌وه پێوه‌ندییان به ماده‌ی هۆشبه‌ره‌وه هه‌بووه.
ناوبراو له درێژه‌دا ده‌ڵێ، ده‌زگای قه‌زایی له بواری لێبوردن و لێخۆشبوو‌ن سه‌دی ٤٠ تا ٤٥ سه‌ركه‌وتوو بووه و ده‌بێ ئه‌وه‌ش بزانن كه حوكمی تۆله‌سه‌ندنه‌وه واته قه‌ساس حوكمی خودایه و ده‌بێ جێبه‌جێ بكرێ.
سكرتێری ستادی مافی مرۆڤی ده‌زگای قه‌زایی ئێران ده‌ڵێ له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌م كه له به‌ڵگه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان جێ بۆ ئۆسولی ئیسلام بكرێته‌وه.
له كۆتایی قسه‌كانیدا سه‌باره‌ت به ڕاپۆرتنێری تایبه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كاروباری ئێران ئه‌حمه‌د شه‌هید گوتی ناسه‌ركه‌وتووترین هه‌ڵبژارده بۆ مافی مرۆڤی ئێرانه. ئێمه ئه‌حمه‌د شه‌هیدمان بۆ ئه‌م پۆسته قه‌بووڵ نییه و هیچ كه‌سی دیكه كه له لایه‌ن ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دیاری بكرێ دیسان قه‌بووڵمان نییه.