به بۆنه‌ی حەفتا و یەکەمین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له شاری سه‌قز چالاكی ته‌بلیغی كرا.
به‌پێی هه‌واڵی کۆمیسیۆنی تەشکیلاتی حیزبی دێموكراتی كوردستان، شه‌وی ڕابردوو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستان له شاری سه‌قز به بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ بەبڵاوی کردنەوەی تڕاکت و وێنەی شەهیدانی رێبەر چالاکیی تەبلیغییان کردوە و بەرەوپیلی ساڵیادی دامەزرانی حیزبە خۆشەویستەکەیانەوە چوون.
ئەو شوێنانەی چالاکیی تەبلیغییان تێدا کراوە بریتین لە: پردی نێوان پاڕكی شار و پاڕكی گوڵان، پاركی گوڵان، بڵواری ته‌ربییه‌ت، مه‌یدانی قودس سه‌ربه بڵواری نوێنه‌رایه‌تیی قه‌ڵه‌مچی، شه‌قامی، شه‌قامی شاره‌داری، گه‌ره‌كی سه‌رووی به‌ردبڕان، گوڵانهكانی پشت ئیداره‌ی ئاو و كۆڵانه‌كانی گهرمكاو.