دژبه‌رانی ده‌وڵه‌تی سووریه ده‌ڵێن هێلیكۆپتێرێكی نیزامیی هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د شارێكی ژێر كۆنتڕۆڵی نه‌یارانی ده‌وڵه‌تیان به گازی شیمیایی بۆمباران كردوه.
هه‌واڵده‌ریی ڕۆیتێرز له زمان وته‌بێژی ئۆپۆزیسیۆنی سووریه ڕایگه‌یاندوه كه هیلیكۆتێرێكی نیزامی ڕۆژی ڕابردوو به بۆمبی شیمیایی شاری “سراقب” له پارێزگای ئه‌دلیبی كه له ژێر كۆنتڕۆڵی دژبه‌رانی ده‌وڵه‌ت دایه بۆردومان كردوه.
دژبه‌رانی ئه‌م وڵاته هه‌روه‌ها ده‌ڵێن ئه‌م بۆمبانه هه‌ڵگری گازی ژه‌هراویی كولۆر بوون و ٣٣ كه‌سیش كه زۆربه‌یان ژن و منداڵن مه‌سمووم بوون.
شایانی باسه كه تا ئێستا حكومه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د چه‌ند جار به گازی شیمیایی هێرشی کردۆتە سەر دژبه‌رانی.