كۆڵبه‌رێكی خه‌ڵكی شاری بانه پاش ته‌قه لێكران و برینداربوونی جه‌ریمه‌ش ده‌كرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٠ی مانگی گه‌لاوێژ كۆڵبه‌رێكی كورد به ناوی ئومید ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ، كوڕی ئیبراهیم له لایه‌ن هێزی ئینتیزامیی كۆماری ئیسلامی له‌م ناوچه‌یه ته‌قه‌ی لێده‌كرێ و به توندی بریندار ده‌بێ و هه‌ڕه‌شه‌ی جه‌ریمه‌كردنیشی لێ ده‌كرێ.
ناوبراو هه‌ر ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی شاری بانه كه‌وتووه و هێزی ئینتزامی پێیان ڕاگه‌یاندوه كه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كۆڵبه‌ری به‌رده‌وام بێ جه‌ریمه‌ی قورس ده‌كرێ.
شایانی باسه كه هێزی ئینتزامیی كۆماری ئیسلامیی ئێران له‌سه‌ر سنووره‌كان بێ ئه‌وه‌ی كه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه ڕاسته‌وخۆ ته‌قه له كاسبكاران و كۆڵبه‌ران ده‌كه‌ن و ده‌یان كوژن و برینداریان ده‌كه‌ن. نه‌بوونی كار‌و كاسبی و قه‌یرانی ئابووریی ئێران هیچ كاروكاسبێكی جگه له كۆڵبه‌ری بۆ خه‌ڵكی سه‌ر سنووره‌كان نه‌هێشتۆته‌وه و ئه‌انیش بۆ به‌ده‌ستهێنانی نانێك گیانیان له‌سه‌ر به‌ری ده‌ست داده‌نێن.