یه‌كیه‌تیی ته‌عاونییه‌كانی فه‌ڕشی ده‌ستچن ڕایگه‌یاند كه بیمه‌ی ته‌ونكارانی ناڕه‌سمی له ڕۆژاوای ئێران هه‌ڵگیرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌ندی دێموكراسی و مافی مرۆڤ له كوردستان، بیمه‌ی ته‌ونكارانی ناڕه‌سمی له ناوچه‌كانی ڕۆژاوای ئێران له لایه‌ن ئۆڕگانه پێوه‌ندیداره‌كان له ڕێكخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی و كه‌رتی گه‌شتیاریی كۆماری ئیسلامیی ئێران لابرا.
هه‌ڵگیرانی بیمه‌ی ته‌ونكارانی ناڕه‌سمی له كوردستان و پارێزگانی دیكه‌ی باكووری ئێران له حاڵێكدایه كه ته‌ونكارانی ئه‌م ناوچانه، ژنان و كچانێكن كه بە فەرشچنی هاوكاریی دابینكردنی بژیوی ژیانی بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ن. ئەوان ڕۆژانه زیاتر له ١٢ كاتژمێر له‌سه‌ر داری تەون داده‌نیشن و تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ بیمه‌ی دەرمانیشیان نەداونەتێ.