وه‌زاره‌تی بازرگانیی توركیه ده‌ڵێ كودیتای ئه‌م دواییانه‌ی توركیه نزیك به ٩٠میلیارد یۆرۆی زیانی ماڵی به‌م وڵاته گه‌یاندوه و یه‌ك میلیۆن ڕێزێرڤی گه‌شتیاریی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه.
بۆلێنت تفه‌نگچی، وه‌زیری بازرگانی به ڕۆژنامه‌ی “حورییه‌ت” چاپی توركیه‌ی ڕاگه‌یاند كه ئه‌م خه‌ساره‌ته فڕۆكه جەنگییەکان، هێلی كۆپتێر، كه‌لوپه‌ل و بیناكانی ئه‌م وڵاته‌ش ده‌گرێته‌وه.
به‌قسه‌ی ناوبراو زیانی هه‌ره گه‌وره‌ی ماڵیی له كه‌رتی گه‌شتیاری دراوە كه تێچوویه‌كی قورسی خسته سه‌ر شانی ئابووریی توركیه.
وه‌زیری بازرگانیی توركیه له حاڵێكدا باس له كاریگه‌ریی كودیتا له‌سه‌ر كه‌رتی گه‌شتیاری وڵاته‌كه‌ی ده‌كرد كه ئەو داهاتە پێشتر به هۆی شه‌ڕو پێكدادانه‌كانی نێوان توركیه و پ . ك. ك نزیك به سه‌دی ٤٠ دابه‌زیبوو.