كارخانه‌ی ئێرانێت له شاری تاران كه مێژووه‌كه‌ی بۆ ٦٠ ساڵ له‌وه‌پێش ده‌گه‌ڕێته‌وه و له بواری پێداویستیی بیناسازیدا چالاك بوو به هۆی گیروگرفتی ماڵی داخرا.
كرێكارانی ئه‌م كارخانه‌یه ده‌ڵێن له مانگی به‌فرانباری ئه‌مساڵه‌وه ئاستی به‌رهه‌مهێنانی ئه‌وه‌نده دابه‌زیبوو كه به‌شی كرێكاره‌كانی نه‌ده‌كرد و به هۆی گیروگرفتی ماڵی مووچه‌ی كرێكاره‌كانیش ڕاگرتبوو و له ئاكامدا داخرا.
ئامێر و دامه‌زراوه‌كانی ژێرخانی ئه‌م كارخانه‌یه كه سه‌ربه “شیركه‌تی سه‌هامی عام” بوو به بێ به‌ڕێوه‌چوونی مزایده‌ی قانوونی و سه‌ره‌ڕای ناقانوونی بوونی به نهێنی فرۆشران.
ئه‌م كارخانه‌یه كه ئێستا بۆته كه‌لاوه له ساڵی ١٣٣٥ به به‌رهه‌مهێنانی لووله‌ی سمیت و كه‌لوپه‌لی دیكه‌ی بیناسازی چالاكیی خۆی ده‌ست پێكرد.
حه‌وتووی ڕابردووش گرووپێك له كرێكارانی “زاگرۆس خودرۆ” هه‌واڵی داخرانی ئه‌م كارخانه‌یه‌یان ئاشكرا كرد‌و ده‌ڵێن زیاتر له ٨٠ كه‌س له كرێكارانی بێكار بوون.