مێهدی سادقی چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی یارسان و مافی مرۆڤ به هۆی فشاری ئیداره‌ی ئیتلاعات و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی شاری كرماشان به‌ناچاری وڵاتی به‌جێهێشت.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئۆڕگانی خه‌به‌ریی بنیادی ئه‌كبه‌ر محه‌ممه‌دی، مێهدی سادقی به هۆی به‌رده‌وامیی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانی به‌رده‌وام له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی کرماشانەوە بانگ ده‌كرا و هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرا، بۆیەش دواجار بە به‌ناچاری ئێرانی به‌جێهێشت.
مێهدی سادقی، ماوه‌ی ٤ ساڵ وه‌ك هه‌واڵنێر و وێنه‌گری خه‌به‌ری و كاریكاتۆریست له حه‌وتوونامه‌ی “نه‌وای وه‌قت” کاری ده‌كرد و وه‌ك چالاكێکی مه‌ده‌نی چه‌ند ساڵ بوو له ژێر چاودێری و فشاری هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی ڕێژیم‌دا بوو.