حوكمی ئێعدامی كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سوننی مه‌زهه‌بی له به‌ندیخانه‌ی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج جێبه‌جێ كرا. بنه‌ماڵه‌ی ئێعدامكراوه‌كان ڕایانگه‌یاند كه له پزیشك قانوونیی كه‌هریزه‌ك چاویان به ته‌رمی ڕۆڵەکانیان كه‌وتوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك به بنه‌ماڵه‌ی ئێعدامكراوه‌كان ڕایگه‌یاند كه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات به ته‌له‌فوونی پێیان ڕاگه‌یاندوون كه بێن ته‌رمه‌كان له پزیشك قانوونیی كه‌هریزه‌ك به‌رنه‌وه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته ئاماره ڕه‌سمی و ناڕه‌سمییه‌كان ژمارەی ئێعدامکراوەکان لە نێوان ١١ بۆ ٢٩ كه‌س مه‌زنده ده‌كه‌ن، هێشتا دەزگای قەزایی بە ڕەسمی لەو بارەیەوە لێدوانی نەداوەو هەوڵدان بۆ دەسخستنی زانیاری زیاتر له چه‌ند و چۆنایه‌تیی ئێعدام كراوه‌كان هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه.
كاوه وه‌یسی، محه‌ممه‌دیاوه‌ر ڕه‌حیمی، كاوه شه‌ریفی، بێهروز شانه‌زه‌ری، محه‌ممه‌دكه‌یوان كه‌ریمی، تالب مه‌له‌كی، شه‌هرام ئه‌حمه‌دی، ئه‌مجه‌د ساڵحی، ئاڕه‌ش شه‌ریفی، عومه‌ر عه‌بدوڵڵاهی، وریا قادری فه‌رد، كه‌یوان موئمێنی فه‌رد، حێكمه‌ت شه‌ریفی، به‌رزان نه‌سرۆڵڵازاده، ئومید مه‌حمودی، موختار ڕه‌حیمی، عالێم به‌رماشتی، پوریا محه‌ممه‌دی، ئه‌حمه‌د نه‌سیری، ئومید په‌یوه‌ند، ئیدریس نێعمه‌تی، سه‌یدجه‌ماڵ سه‌یدمووسه‌وی، فه‌رزاد هونه‌رجوو، فه‌رشید ناسری، سه‌یدشاهۆ ئیبراهیمی، به‌همه‌ن ڕه‌حیمی، محه‌ممه‌د غه‌ریبی، عه‌لی موجاهێدی و عه‌بدولڕه‌حمان سنگانی لیستی ئه‌م كه‌سانه بوون كه بۆ جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌یان بۆ ئیداره‌ی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كان نێردرابوو.
ڕۆژی ڕابردوو لانیكه‌م ٢١ بنه‌ماڵه‌ی زیندانی له لایه‌ن زیندانه‌وه پێوه‌ندیی پێوه‌گیراوه و داوایان لێ كردوون بۆ دوایین جار بێن چاویان به به‌ندكراوه‌كانیان بكه‌وێ.
ده‌زگای قه‌زایی كۆماری ئیسلامی چالاكانی سوننی مه‌زهه‌ب به تۆمه‌تی ئه‌ندامەتی له گرووپی ئیسلامگه‌رای “توحید و جیهاد” تاوانبار ده‌كا و ده‌ڵێن ئه‌م كه‌سانه به‌شداریی عه‌مه‌لیاته‌كانی دانانه‌وه‌ی بۆمب، تیرۆر، دزییان كردوه، ئه‌مه له حاڵێكدایه كه به‌ندكراوان ئه‌م تۆمه‌تانه ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه و دادگای كۆماری ئیسلامی به ناعادڵانه ده‌زانن.
شایانی باسه كه له نێو ئێعدامكراوه‌كاندا ناوی شه‌هرام ئه‌حمه‌دی بەرچاو دەکەوێ. سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له ڕاپۆرتی مانگی مارسی خۆیدا ناوبراوی وه‌ك بانگه‌شه‌كاری مه‌زهه‌بی ناو بردبوو و سەپاندنی حوكمی ئێعدام بۆ ئه‌م كه‌سانه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه له سیستمی كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ئازادیی مه‌زهه‌ب بوونی نییه.