جێگره‌وه‌ی سكرتێری گشتیی ستادجی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران ده‌ڵێ، ساڵانه ٢٣٠ هه‌زار كه‌س، موعتاد، قاچاخچی و كه‌سانی پێوه‌ندیدار به‌م ماده‌یه‌وه ده‌سبه‌سه‌ر ده‌كرێن.
عه‌لی موئه‌یه‌دی له رێوڕەسمی ناساندنی سكرتێری شورای هاوئاهه‌نگیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه ماده‌ی هۆشبه‌ر له پارێزگای سمنان، مه‌ترسیی ماده‌ی هۆشبه‌ری سه‌نعه‌تی به جیددی و ماڵوێرانكه‌ر ده‌زانێ و گوتی، قاچاخكردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران سیستماتیک كراوه.
ناوبراو دانی به‌وه‌دانا كه زیندانی كردن و دیواركێشان له سنووره‌كان پێشی به هێنان و بردنی ماده‌ی هۆشبه‌ر نه‌گرتووه و هه‌روه‌ها ده‌شڵێ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر و پێشگرتنی ده‌بێ كاری فه‌رهه‌نگی بكرێ و مەیدان بدرێ بەڕێكخراوه مەدەنییەکان.
قسه‌كانی ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌ت له حاڵێك دایه كه تا ئێستاشی له‌گه‌ڵ بێ ستادی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر نه‌ته‌نیا نیتوانیوه قاچاخ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ر كۆنتڕۆڵ بكا و ناوەندە ئەمنیەتییەکانیش بەردەوام پێشیان به چالاكیی ئه‌نجومه‌ن و رێکخراوە مەدەنییەکان گرتووه