چه‌ند رۆژ پێش ئێستا، دایه خاوه‌ر ئه‌سه‌دی، دایکی شه‌هید سه‌دیق قاره‌مانی له ئاوایی “ئه‌حمه‌دئاوا”ی سه‌ربه شاری تیکاب له ناوچه‌ی هه‌وشار بۆ هۆی پیری‌یه‌وه کۆچی دوایی کرد.
دایە خاوەر کە خۆشەویستی کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەی هەوشار بوو، لە نێو ئاپۆرای نیزیک بە ٢٠٠٠ کەسیی خەڵکی ناوچەکە بە خاک سپێردرا.
دایه خاوه‌ر وه‌سیه‌تی کردبوو که له دوای مردنی، ته‌نیا یادگاری کوڕه شه‌هیده‌که‌ی که شناسنامه‌که‌ی بوو، له گه‌ڵیدا بنێژرێ، بۆیه که‌سوکاری دایه خاوه‌ر وه‌سیه‌ته‌که‌یان به‌جێ گه‌یاند و شناسنامه‌ی شه‌هید سه‌د‌یقیان له گه‌ڵدا ناشت.
شه‌هید سه‌دیق قاره‌مانی، کوڕی گوڵ محه‌ممه‌د، ساڵی ١٣٤١ له ئاوایی ئه‌حمه‌دئاوای هه‌وشار له دایک بوو. دوای ئاشکرابوونی تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی کوردستان ریزی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی هه‌ڵبژارد و له هێزی شه‌هیدانی هه‌وشاردا سازمان درا. شه‌هید سدیق قاره‌مانی رۆژی ٢٤ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣٦٤ له ئاوایی نه‌یکه‌نیی هه‌وشار له شه‌ڕ و به‌ربه‌ره‌کانی له گه‌ڵ هێزەکانی رێژیم‌دا گیانی فیدای خاک و خه‌ڵکه‌که‌ی کرد.
شایانی وه‌بیر هێنانه‌وه‌یه که مام و ئامۆزایه‌کی شه‌هید سه‌دیق قاره‌مانی به ناوه‌کانی خوالێخۆشبوو: مام ئه‌ولێ قاره‌مانی و شه‌هید سدیق قاره‌مانی، کوڕی مام ئه‌ولێ له ریزی تێکۆشه‌رانی دێموکرات‌دا تیکۆشانی سه‌ربه‌رزانه‌یان بووه‌و گیانیان له‌م پێناوه‌دا به‌خت کردوه.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به بۆنه‌ی کۆچی دواییی “دایه خاوه‌ر ئه‌سه‌دی”یه‌وه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی قاره‌مانی و هه‌موو خه‌ڵکی ئاوایی شه‌هیدپه‌وروه‌ری ئه‌حمه‌دئاوای هه‌وشار ده‌کا و خۆمان بە شەریکە خەمیان دەزانین.