باوکێک لە جوانڕۆ بۆ دەرمان و چارەسەری منداڵەکەی گورچیلەی فرۆشت.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە شاری جوانڕۆ کچێکی منداڵ بەناوی پەریسا کە تووشی نەخۆشی دڵ ببوو، بنەماڵەکەی دەیبەن بۆنەخۆشخانە، بەڵام بەرپرسانی نەخۆشخانە خۆ چارەسەکردنی دەبوێرن وپێیان دەڵێن کە پێش لە چارەسەری دەبێ ١٥ میلیۆن تمەن بڕژێننە حسێبی نەخۆشخانەوە.
بنەماڵەی هەژاری پەریسا توانای جێبەجێ کردنی ئەوپارەیان نەبووە، هەر بۆیە باوکی پەریسا بۆ دابینکردنی تێچووی چارەسەری و دەرمانی کچەکەی ناچار دەبێ گورچیلەی خۆی بفرۆشێ و پاش فرۆشتنی گورچیلەی پارەکە دەڕژێنێتە حسێبی نەخۆشخانەوە، بۆئەوەی بەرپرسانی نەخۆشخانە دەست بە چارەسەرکردنی پەریسا بکەن.
ئەو ڕووداوە لە حاڵێک دایە کە بەپێی کونڤانسیۆنی مافی منداڵ کە ئێرانیش ئیمزای کردوە، دەرمان وچارەسەری نەخۆشییەکان وهەروەها هێزی و توانا بەخشین بە منداڵان بە رەسمی ناسراوە.