كچێكی ١٢ ساڵەی كامیارانی لە رێگای خۆهەڵواسینەوە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی پەیامنێری کوردستان و کورد رۆژی شەممە، ٩ گەلاوێژ، كچێكی تەمەن ١٢ ساڵ، خەڵكی شاری كامیاران لە تەپەی پیر محەمەدی ئەو شارە، کە بە هۆی بەشوودانی زۆرەملێ، لە رێگای خۆهەڵواسینەوە هەوڵی خۆکوژیی دابوو، سەر لە بەیانیی رۆژی دوشەممە، ١١ گەلاوێژ لە نەخۆشخانەی شاری كامیاران گیانی لە دەست دا.
به‌پێی ئاماره ڕه‌سمییه‌کان له سه‌ره‌تای به‌هاره‌وه تا ئێستا ته‌نیا له پارێزگای سنه هه‌ر نه‌بێ ٢٠ که‌س له شاره‌کانی سه‌قز، مه‌ریوان، کامیاران‌و سنه کۆتای‌یان به ژیانی خۆیان هێناوه.
هۆکاری سەرەکیی زۆربه‌ی ئەم خۆکوژییانە ، گرفتی ئابووری و بێهوایی بە ژیان دەگەڕێتەوە.
پزیشکی قانوونیی ئێران دەڵێ لە ئێران، رۆژانە بە شێوەی نێونجی ١٣کەس خۆیان ده‌کوژن و کارناسانی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێن هۆکاری زۆربوونی خۆکوژی له ئێران بۆ بارودخی خرابی ئابووری، بێکاری‌و نەبوونی داهاتوویەکی روون، کێشەی کۆمەڵایەتی و وێرای نەبوونی دەرەتان بۆ گۆرینی بارودۆخی ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه