دەیان کەس لە کچانی مەریوان بەپێیان لەگەڵ دووچەرخەکانیان نێوان زرێبار تا ناوەندی شاریان بڕی.
لەو حەرەکەتە ئیعترازییەدا کە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، ١٢ی گەلاوێژ بەڕێوەچوو، کچان بە بڕینی ئەو مەودایە پێیان لەسەر ئەو داگرت کە دووچەرخەسواری مافی ئەوانە و ئەوان پێملی سیاسەت و ڕەفتارت فەڕق و جیاوازیدان نابن.
کۆبوونەوەی ئەمڕۆی کچان و کوڕانی مەریوان بۆ ناڕەزایەتیدەربڕین بە بڕیاری ناوەندە ئەمنیەتییەکانی مەریوان بوو کە سێ شەممەی حەوتووی ڕابردوو پێش بە دووچەرخەسواریی کچان و ژنان گرت.
هێزە ئینتزامییەکان جیا لە رێگری لەو کارە هەوڵیان دابوو بەڵێننامە بەو کچانە ئیمزا بکەن کە چیی دیکە دووچەرخەسواری نەکەنەوە.
جێی باسە یەکێک لە چالاکییە ژینگەپارێزییەکان لە مەریوان لە چەند ساڵی ڕابردوودا وەڕێکەوتنی کەمپەینی “سێشەممەی بێ ترۆمبیل”ە کە لە سەر داوای ئەو کەمپەینە لەو ڕۆژەدا خەڵک بە دووچەرخە هاتووچۆ دەکەن.