ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ناڕه‌زایه‌تیدەربڕین له لانەبردنی یه‌كجێی گه‌مارۆكانی دژی وڵاته‌كه‌ی، ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی وییه‌نی به ئه‌زموونێكی بێ ئه‌نجام له وتووێژه‌كانی نێوان ئێران و ئا‌مریكا ناو برد و گوتی گیروگرفت و كێشه‌كانی نێوان ئێران و ئا‌مریكا له ڕێگه‌ی وتووێژه‌وه چاره‌سه‌ر نابن.
عه‌لی خامنه‌یی ڕۆژی دووشه‌ممه‌١١ی گه‌لاوێژ گوتی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی وییه‌ن “بێ ئاكامبوونی وتووێژ له‌گه‌ڵ ئا‌مریكا، پێبه‌ندنه‌بوونی ئه‌وان و بێ متمانه‌یی به واده و به‌ڵێنییه‌كانی ئامریكای بۆ جارێكی دیكه‌ش دەرخستەوە.”
هه‌ر له‌م پێوه‌ندییه‌دا سەعاتێک پێش به قسه‌كانی خامنه‌یی و ڕاگەیاندنی بێ ئاكامبوونی دانوستانی ئه‌تۆمی؛ سه‌ركۆماری ئێران گوتبووی گه‌مارۆكان بۆ ئێمه شانازی و حورمەت نه‌بوو به‌ڵام یه‌كه‌م شتێك كه بەرهەمی رێککەوتنی ئەتومی بوو، حورمەت و شانازی بوو.
حه‌سه‌ن ڕۆحانی پێشتریش چه‌ند جار پێداگریی كردبۆوه كه ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمی سێبه‌ری شومی شه‌ڕی له‌سه‌ر ئێران دوور خسته‌وه و سه‌ركه‌وتنی سیاسی و پاشان ئابووریی به دیاری بۆ ئێران هێنا.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه هێندێك له كاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم له‌سه‌ر ئه‌م باوه‌ڕه‌ن كه هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی سه‌ر ئێران ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز بووه و به‌كرده‌وه هیچی دیار نییە.
ڕێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی دووشه‌مه لە قسەکانیدا وێڕای ئاماژه به ئه‌زموونی ڕێككه‌وتنی ئه‌تۆمیی وییه‌ن، وتووێژ له‌گه‌ڵ ئامریكای له‌باره‌ی كێشه‌کانی ناوچه به کارێکی مه‌ترسیدار زانی و گوتی گیروگرفته‌كانی ناوچه‌یی ئێران و ئا‌مریكا له ڕێگه‌ی وتووێژ چاره‌سه‌ر نابن.