كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی سوننی مه‌زهه‌بیی مه‌حكوم به ئێعدامی زیندانی ڕه‌جایی شاری كه‌ره‌ج به كه‌ڵه‌بچه و پێبه‌ند و چاوبەستراوی له ژێر چاودێریی توندی ئه‌منیه‌تیدا بۆ شوێنێكی ناڕوون گواسترانه‌وه. چالاكانی مافی مرۆڤ ده‌ڵێن له‌وانه‌یه حوكمی ئێعدامی ئه‌م به‌ندكراوانه جێبه‌جێ بكرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی چالاكانی مافی مرۆڤ له ئێران، شه‌وی دووشه‌ممه ١١ی گه‌لاوێژ كۆمه‌ڵێك له هێزی گاڕدی تایبه‌ت به به‌ندیخانه هه‌ڵیان كوتایه‌سه‌ر به‌نده‌كان و نزیك به‌٢٠چالاكی سوننی مه‌زهه‌بی مه‌حكوم به ئێعدام‌یان به ده‌ست و لاق و چاوبه‌ستراوی بۆ شوێنێكی ناڕوون گواستنه‌وه.
به قسه‌ی به‌ندكراوانی ئه‌م زیندان، هه‌واخۆرییه‌كانی ئه‌م ساڵۆن و به‌ندانه هه‌ر له به‌یانییه‌وه به بیانووی ئاماده‌باشی نه‌كرابوونه‌وه.
پەلاماری بێ وێنه و گواستنه‌وه‌ی نائاسایی ئه‌م به‌ندكراوانه له كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژ له‌وه‌پێش فیلمی دانپێدانانی زۆرەملێی چه‌ند کەس لەوان له ژێر ناوی “له قووڵایی تاریكییه‌وه” بڵاوكرایه‌وه و، ئه‌م سه‌ره‌تایه و شێوه گواستنه‌وه‌ی به‌ندكراوانی مه‌حكوم به ئێعدام مه‌ترسیی جێبه‌جێكردنی حوكمه‌كه‌یانی لێ ده‌كرێ.