به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی بەشی زانیاری و ئاماری حه‌شیمه‌تی ڕێكخراوی سه‌بت وئه‌حواڵی ئێران ڕایگه‌یاند كه له‌مه به‌دواوه ئاماری ته‌ڵاق له ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك ڕاناگه‌یه‌ندرێ و ئاشكرا ناكرێ. ئەو گوتی ئاماری ته‌ڵاق ئەوەندەی پێویست بووە بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌ڵام تا ئێستا هیچ كێشه‌یه‌كی چاره‌سه‌ر نه‌كردوه و بڵاوکردنەوەکەشی لەمەوبەدوا زیانی لە قازانج زیاترە.
عه‌لی ئه‌كبه‌ر مه‌حزوون ده‌ڵێ یه‌كێك له هۆكاره‌كانی ڕاگه‌یاندنی ئامار، به گشتی زانیاری گه‌یاندن به بنهماڵهكانه له ئاستی ئێران، به‌ڵام دووپاتكردنه‌وه‌ی له‌وانه‌یه زیانبار بێ و له‌وه به‌دواوه له ئاشكراكردنی ئاماری ته‌ڵاق خۆ ده‌پارێزین.
شایانی باسه كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا نرخی ته‌ڵاق له ئاستی ئێران به‌رده‌وام له حاڵی هه‌ڵكشان دابووه. خیانه‌ت، ئیعتیاد، گیروگرفتی ئابووری و جینسی له گرینگ‌ترین هۆكاره‌كانی ته‌ڵاق له ئێران دایه.