ئۆسامه حەمدان یه‌كێك له وته‌بێژانی حه‌ماس دەڵێ پێوه‌ندیی ئێمه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك ناپسێ.
ئۆسامه حەمدان كه بۆخۆی له وڵاتی لوبنان ده‌ژی و به‌رپرسی پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی حه‌ماسه، به تلویزیۆنی عه‌ڕه‌بیی “وه‌ته‌ن” ده‌ڵێ، ئێران له پشتیوانی سه‌ره‌كیی فه‌له‌ستین و به تایبه‌ت حه‌ماسه و پێوه‌ندیی ئێمه لەگەڵ ئێران بۆ سه‌ره‌تای دامه‌زرانی ئه‌م ڕێكخراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه.
ناوبراو پێداگریی کردوە كه پێوه‌ندیی حه‌ماس و ئێران “ماوه‌یه‌ك لە کزی دا” به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه “پێوه‌ندیی ئێمه قووڵ و له مێژینه‌یه” به ئاسانی ناپچڕێ.
ئۆسامه حەمدان ساردبوونه‌وه‌ی پێوه‌ندیی ئه‌و كاتی نێوان حه‌ماس و ئێران بۆ ئه‌وه گەڕاندەوە كه كۆماری ئیسلامی داوای لێ‌كردبوون له ته‌نیشت هێزه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د دژی ئۆپۆزیسیۆنی سووریه شه‌ڕ بكه‌ن، بەڵام ئەوان پێملی ئەو بڕیارە نەببوون.
شایانی باسە حەمدان له حاڵێكدا باس لە قایمیی پێوەندییەکانیان لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا ده‌كا كه له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا هیچ كه‌سایه‌تییەکی پله‌به‌رزی حماس سه‌ردانی ئێرانی نه‌كردوه.