بێرنارد كازانوو، وه‌زیری نێوخۆی فه‌رانسه ده‌ڵێ له مانگی دیسامبری ساڵی ڕابردوووه تا ئێستا زیاتر له ٢٠ مزگه‌وت له‌م وڵاته كه بانگه‌شه‌ی توندڕه‌وانه‌یان ده‌كرد داخراون و ئه‌م كاره به‌رده‌وامیش ده‌بێ.
كازانوو ڕۆژی ڕابردوو پاش چاوپێكه‌وتن به ڕێبه‌رانی شورای ئیسلامیی فه‌رانسه گوتی فه‌رانسه جێگای ئه‌م كه‌سانە نییه کە له مزگه‌وت و نوێژخانهكان تۆوی دوو به‌ره‌كی بچێنن و بانگه‌شه بۆ توندڕه‌وی بكه‌ن، هه‌روه‌ها جێی ئه‌م كه‌سانه‌ش نییه كه ڕێز له ژنان ناگرن و باوه‌ڕیان به یه‌كسانیی مرۆڤ نییه.
وه‌زیری نێوخۆی فه‌رانسه له درێژه‌دا گوتی له ساڵی٢٠١٢ تا ئێستا٨٠ كه‌س له وڵاتی فه‌رانسه ده‌ركراون و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌ش ده‌رده‌كرێ.
مانۆئێل والس، سه‌رۆك ه‌زیری فهرانسەش حه‌وتووی ڕابردوو گوتبووی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان كه سه‌رچاوه‌ی دابینكردنی بوودجه‌ی مزگه‌وته‌كان کە له ده‌ره‌وه‌ی فهرانسهوە دێن وشك بكه‌ن.
شایانی باسە له فه‌رانسه نزیك به ٢٥٠٠ مزگه‌وت و نوێژخانه هه‌یه و ده‌گوترێ له نزیك به ١٢٠ مزگه‌وتیان بانگه‌شه‌ی بۆ ئیسلامی توندڕه‌وی سه‌له‌فی ده‌كرێ.